AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٦ ٠٨:٢٣

ئێران هێرشی کرده سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا

ئێران هێرشی کرده سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا

ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران: هێرشی لەناکاو بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دوژمن لە ناوچەی تەنفی سوریا لە تۆڵەی خوێنی سەربازە شەهیدەکانی ئێرانشار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران ڕاێگەیاند:
خەڵکی قارەمان و ئازای ئێرانی ئیسلامی؛ لە بەرامبەر خراپەکارییەکانی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا، شەڕڤانانی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران لە شەپۆلی یازدەیەمی ئۆپەراسیۆنی نەسری دوو، بە ناوی کۆدی موبارەک یان ئەبا عەبدلاحوسێن (ع) و تایبەت بە سەربازە چەوساوەکانی شەھیدی بامپووری ئێرانشار، هێرشێکی لەناکاویان بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دوژمن لە تەنف ئەنجامدا لە سوریا.

جگە لە تێکدانی سیستەمێکی ڕادار، چەندین کۆپتەری ئۆپەراسیۆنی تایبەت، وەک تۆڵەی خوێنی سەربازە شەهیدەکانی شەوی پێشوو لە ئێرانشار، و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە تاوانکارییەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج.

کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی گەرووی هورمز لە دەستی جەنگاوەرە ئازاکانماندا ماوەتەوە و تا خراپەکارییەکانی ئەمەریکا بەردەوام بێت، دڵۆپێک نەوت و گاز لەم ناوچەیە هەناردە ناکرێت.

News ID 59984

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha